لەدهۆك 5 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، پێنج توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و گەڕێنرانەوە ماڵەکانیان.
لەراگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، دوای ئەوەی دوو پشکنینی یەک لەدوای یەکیان بۆکراو ئەنجامەکان نێگەتیڤ بوون، پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبونەوە و گەڕێنرانەوە ماڵەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا لە هەولێر 60 توشبوو، لە سلێمانی 104 تووشبووی نوێ و دو، تو،شبووش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە هەڵەبجە پێنج تووشبوو و لە دهۆکیش تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارکراوە.