31 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا
له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، 31 كهسی دیكه له پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون.
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، هەژدە پیاو و دە ئافرەت سێ منداڵ، دوازدە لە تووشبووەکان نیشانەیان ھەیە و تووشووانی تر بەرکەوتەن لەگەڵ تووشبووانی پێشوو.
دوو تووشبوو دانیشتووی عەربەت،
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق،
تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
١٠ حوزەیران ٢٠٢٠