ئەمریکا و عێراق ئامادەکاری بۆ ڕێکەوتنی کۆتایی دەکەن
بڕیارە عێراق و ئەمریكا لە ئایندە ڕێكەوتنێكی گشتگیر واژۆ بكەن كە گرەنتی مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەخۆ دەگرێت”.
لەو بارەوە مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ میدیاكان ڕایگەیاند كە عێراق پێداگری دەكات لەسەر پاراستنی سەروەری عێراق و بەرژەوەندیەكانی وڵات و ئەوەش داوای سەرەكی حكومەتی عێراق دەبێت لە دانیشتنەكان”.
ماڵی شیعی تایبەت بە ڕێكەوتنی عێراق و ئەمریكا دابەش بوون بەڵام زۆربەیان بڕوایان وایە مستەفا كازمی دەتوانێت بە سەركەتوویی لە ڕێكەوتنی نێوان عێراق و ئەمریكا مافەكانی عێراق دەستەبەر بكات”.