هەولێر.. (11) توشبووى کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، (11) توشبووى کۆرۆنا تۆمارکرا.

دەقى راگەیەنراوى وەزارەتى تەندروستى..

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، یازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، دە پیاو و ئافرەتێك، حەفت تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەك تووشبوو لە کەرەنتین بووە و یەك یووشبوو لە بازگەی دیگەلە پشکنینی بۆ کراوە.

نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی (برایەتی، کوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ، MRF ).
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
یەك تووشبوو دانیشتووی جەلەولا.

وەزارەتی تەندروستی
١٠ حوزەیران ٢٠٢٠

Back to top button