گوێز ئەم نەخۆشیەی خانمان چارەسەر دەکات

توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی مارشاڵی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ رۆژانه‌ خواردنی گوێز مه‌ترسی تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ كردنی خانه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ كۆنترۆڵ ده‌كات.

به‌ پێی توێژینه‌وانه‌ ماده‌ روه‌كییه‌كانی گوێز رێگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌گرێت ئه‌گه‌رى توشبوونیان به‌م نه‌خۆسییه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ گوێز وه‌ك خۆراكێكی ته‌ندروستی رۆژانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكى خانمان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو رێگه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك دڵ و ده‌ماره‌كانیش ده‌گرێت.

به‌ خواردنی رۆژانه‌ی گوێز گه‌شه‌ كردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ رێژه‌ی 50% كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و خواردنی له‌ 9 ساڵیه‌وه‌ پێشنیار ده‌كرێت.

Back to top button