جێگری پارێزگاری هەولێر: دەبێ هاونیشتمانییان خۆپارێزی بکەن کۆرۆنا لە هەموو گەڕەکەکاندا بڵاوبووەتەوە

جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کۆرۆنا لە هەموو گەڕەکەکاندا بڵاوبووەتەوە و پارێزگاش توانای پشکنینی هەڕەمەکی نەماوە و دەبێ هاونیشتمانییان خۆپارێزی بکەن.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە ده‌زگا راگه‌یانده‌كانی گوت :دۆخی هەولێر نەگەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، بەڵام دۆخەکە ئاسایی نییە و لە هەموو گەڕەکێکدا کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و ئێستا رۆژانە تەنیا 250-300 پشکنین دەکرێت.

بە گوتەی جێگری پارێزگاری هەولێر، هەر پشکنینێک نزیکەی 100 دۆلاری تێدەچێت، ئەوانیش توانای ئەو خەرجییەیان نەماوە و داوادەکات لەو پارەیەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانیکردووە، پشکێکی بەر هەولێر بکەوێت بۆ ئەوەی بتوانن دەست بە پشکنین بکەنەوە و پێداویستیی زیاتری پزیشکی بکڕن.

Back to top button