له بارهی حهجی ئهمساڵهوه تهندروستی جیهانی داوایهك له سعودییه دهكات
رێكخراوی تهندروستی جیهانی داوا لە سعودیە دەکات مەراسیمی حەجی ئەمساڵ ئەنجامنەدرێت، بەڵام سعودیە هێشتا بڕیاری نەداوە لەوەی ئەمساڵ بەتەواوەتی حەج رادەگرێت، یان تەنیا رێگە بە ژمارەیەکی کەم خەڵک دەدات حەج بکەن.
نووسینگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بۆ دواخستن و ھەڵپەساردنی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ، لەگەڵ سعودیە لە گفتوگۆدان و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری نوێ لەوبارەیەوە بڵاودەكرێتەوە.
ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار موسڵمان روودەکەنە سعودیە بە بەجێهێنانی فەریزەی حەج، داتا فەرمییەکانی سعودیەش نیشانی دەدەن داهاتی ئەو وڵاتە لە حەج و عومرە، ساڵانە دەگاتە نزیکەی 12 ملیار دۆلار.