هەولێر : باڵاخانەیەک ئاگری تێبەربووەو چەند کەسانێکیش لەوێدا گیریان خواردووە

 

باڵاخەنەیەک لە گەڕەکی کورانی شاری  هەولێر کە شوێنی نیشتەجێنبوونە  ئاگری لێکەوتۆتەوە.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان چەند کەسێک لەوێدا گیریان خواردبوو کە تیمەکانی بەرگری شارەستانی توانیویانە ڕزگاریان بکەن بەڵام  کەسێکیان گیانی لە دەست داوە .

 

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێرلەمبارەوە  لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی ، جێگەی داخە لەو ڕووداوەدا گەنجێک گیانی لە دەست داوە ، بەڵام توانداروە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت .

 

بەڵام تا ئیستاش بەرگری شارستانی لە هەوڵەکانیان بەردەوامن و گومان دەکرێت کەسانێکی دیکە لە ناو باڵەخانەکەدا مابێتنەوە

Back to top button