لاهور جەنگی هەڵمەتی هاشتاكی كوا 400 ملیار دینارەكەی دەست پێكرد

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە لاهور جەنگی تەواوی رێكخستنەكانی یەكێتی و هێزە ئەمنیەكانی سەر بە دەزگا مخابەراتیەكانی یەكێتی ئاگادار كردۆتەوە، كە هاشتاكی (كوا 400 ملیار دینارەكە دەست پێ بكە.

ئەم هەڵمەتە كە ئێستا سلێمانی بۆتە زۆنێكی مەترسیدار لە سەر ئاستی عێراق بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خەڵكی ئەم شارە رۆژانە لەبەرچاویاندا كەسە ئازیزەكانیان لەدەست دەدەن، ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان هاواری مەترسیداری بوونی دۆخی سلێمانی دەكرد كەچی لاهور جەنگی لەرێگای ئەو پەیچانەی كە پێشتر لەلایان فیسبووك داخران هانی خەڵكی دەدا، دژ بە رێنمایەكانی حكومەت بوەستنەوە، بابەتی كۆرۆنایان بەسیاسی كرد و تا دۆخی سلێمانی بەم قۆناغەی ئێستا بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگات”.

پێشتر لەئاستی سەرۆككۆمار و ئەندام پەرلەمانتارانی ئێران باس لە 36 ملیار دۆلار و 80 كیلۆ زێر كرا كە نێردراوە بۆ پارێزگای سلێمانی لە ئێران و ئەوەش لەلایان سەرۆككۆماری ئێران پشتراست كرایەوە، كەگوتی ئەوە لەدەسەڵاتی مندا نەبووە و لە دەسەڵاتی سوپا دایە”.

لاهور جەنگی كە ئێستا بۆتە مەترسی زیاتر بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی بەهۆی ملمڵانێی سیاسی لەگەڵ پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێستاش بەردەوامە لەو دژایەتیە، بەوتەی چاودێرانی سیاسی ئەمەش زیاتر سلێمانی بەئاقاری مەترسیدار دادەبات”.

لەو بارەیەوە نیاز حاجی دەلێت”خۆی چارەنووسی ٤٠٠ ملیار دینارەکە دیارە، چەندی لەموچەی مانگی رابردوو خەرج کراوە و چەندیشی ماوەتەوە، بۆ زانینی چارەنوسی چوار سەد ملیارەکە، ماندوبونێکی ئەوتۆی پێویست نیە، دەكرێت لە قوباد تاڵەبانی و ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی بپرسن، كە ئەو 400 ملیار دینارە كوا”.

هەروەها دەشلێت  لەراستیدا ئەوانە دیار نین كە تاوەكو ئێستا بۆ خەڵك روون نەكراوەتەوە، كە كوا پارەی فرۆشی كەركووك و كوا ناوی پارێزگار لە كەلەی گیرفانتاندا، كوا داهاتی سنوری سلێمانی كە مانگانە چەندین ملیۆن دۆلارە، كوای پارەی تانكەرەكانی نەوت كە رۆژانە بەبەرچاوتانەوە دەروات، كوای داهاتی مەرزەكان كە مانگانە چەندین ملیۆن دۆلارە، كوا قازانجی چەند ساڵەی پشكی چاڤی لاند، كوا پارەی شەقامی سەد مەتریەکە. كوا پارەی نەخۆشخانە چوارد سەد قەرەوێلەییەکە چی لێھات.كوا پارەی وشکە ساڵی. كوا ئەو ٣٦ ملیار دۆلارەی لە ئێران ھاتە سلێمانی. كوا ئەو ٨٠ تۆن زێڕەی لە ئێران ھاتە سلێمانی.كوا ئەو ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەکەی لەبەرامبەر ئازادکردنی داعش وەرگیرا.
دەیان و سەدان كوانی تر، 

 

Back to top button