وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی:لە سلێمانی سیستەمی تەندروستی لە هەرەسهێنان نزیك بۆتەوە

بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی راگەیاندووە كە شەپۆڵی ئەمجارە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی زۆر مەترسیدارە، مردنی زیاتر تۆمار كراوە، رێژەی تووشبوو لە پەرەسەندن دایە، دەشلێت ئەگەر بەم شێوەیە بروات ئیتر ئێمە ناتوانن ئەو هەموو نەخۆشە وەربگرین”.

لە لێدوانێكی دا بۆ دەنگی ئەمریكا گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندورستی سلێمانی( دکتۆر یاد نەقشبەندی) رایدەگەێنێت” ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی تووشبووەکان زیاترن، نیشانەکانیان قورسترن و سەرچاوەی ڤایرۆسەکەش نادیارە، ئەمەش لە کاتێکدایە ڕێژەی گیان لەدەستدان تێیاندا بەرزترە.

هەروەها ئەو گوتەبێژە دان بەوە دەنێت كە كەرتی تەندورستی سلێمانی لە هەرەس نزیك بۆتەوە، دەشلێت”ئەگەر ڕێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوە خێرایە لە هەڵکشاندا بێت، کەرتی تەندروستی ناتوانێت هەموو نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا وەربگرێت”.

Back to top button