هەڤاڵ ئەبوبكر ناچاردەبین قەدەغەی هاتووچۆ رابگەێنین

پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبكر رایدەگەێنیت ئەگەر ناچار بین قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرانسەری سلێمانی رادەگەێنین”.

دوای تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسی هەرەسهێنانی كەرتی تەندروستی لەو پارێزگایە، پارێزگاری سلێمانی دەلێت ئەگەر ناچاربین قەدەغەی سەرتاسەری لە سنوری پارێزگای سلێمانی رادەگەێنین”.

هەروەها دەشلێت”دۆخی سلیمانی زۆر خراپە تکا لەخەلکی سلێمانی دەکەم دوای گومان و پڕوپاگەندەی سیاسیی نەکەون ، چونکە بە ڕاستگۆیانە پێتاندەڵێم مەرگێکی راستەقینە لەبەر دەرگای ماڵەکانماندایە”.

پێشتر پارێزگای سلێمانی دژ بە قەدەغەی هاتووچۆ بوون و بەردەوام دژ بە رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوەستانەوە و تا گەیاندنی بابەتی كۆرۆنا بە بابەتی سیاسی، ئەوەش وای كرد، لە سلێمانی خەڵكێكی زۆر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت”.

Back to top button