بەشار ئەسەد بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوور دەخاتەوە
عیماد خەمیسی سەرۆک وەزیرانی سووریا بە بڕیارێکی فەرمی ب ەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا لە کارەکەی دوور خرایەوە .
عیماد محەمەد خەمیس، لە ساڵی 2016ـەوە سەرۆک وەزیرانی سووریایە و پێشتر لە ساڵانی 2011 بۆ 2016 وەزیری کارەبای حکومەتی سووریا بووە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەمبارەوە ئاشکرای دەکات ، هۆکاری ئەمبڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ نابەرپرسیارەتی و چارەسەرنەکردنی کێشەکان و قەیرانی داریی لە لایەن عیماد خەمیسەوە .