پارەی كەرەنتینەی 11 هەزار كەس لە سلێمانی دزراوە
دوای ئەوەی ئاشكرا بوو 11 هەزار كەس بەبێ كەرەنتینە رەوانەی ماڵەوە كراوەن لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا ئێستا باس لە دزرانی پارەی كەرەنتینە كە بۆ 11 هەزار كەس تەرخان كرابوو دیار نەماوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی داوای پێداچوونەوەی كردووە بەو پارانەی كە بۆ كەرەنتینە سەرفكراوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئەوەی 11 هەزار كەس پارەیان وەرگیراوە بەڵام كەرەنتینە نەكراوەن”.
ئەمە لەكاتێكدایە دوای ئەوەی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئاشكرای نەكردبوو كە 11 هەزار كەس بەبێ كەرەنیتنە لەلایان دەسەڵاتدارانی سلێمانی رەوانەی ماڵەوە كراون، ئێستا دۆخی سلێمانی لە مەترسیدارە، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەێنێت، ئەگەر بەم شێوەیە دۆخەكە بەردەوام بێت، كەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی هەرەس دەهێنێت”.
ئەمە لەكاتێدا بوو كە تیمی تەندروستی پشكنینی كۆرۆنا لە مەرزەكانی باشماغ و پەروێزخان ئیزن درابوون، بە بێ پشكنین و كەرەنتینە خەڵكی هاتووچۆی ناو پارێزگای سلێمانی دەكرد، لە ماوەی رابردوو”.