ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 12/1/2017 له بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر، سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌ساڵی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ـی ساڵی 2016.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ریه‌كه له ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و رابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی، راپۆرتی مانگانه‌ی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و دواتر به‌كۆی ده‌نگ چه‌ند بڕیارێك ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌باره‌ی پێدان یان پێنه‌دانی مووچه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوو ده‌درێت، هه‌روه‌ها بڕیار ده‌درێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌سكاری كردنی سیسته‌می مووچه‌ی پاشه‌كه‌وت.