وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا لەبەكار هێنانی دەرمانی ئەڤیفەڤیر لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەركەوتوو بووە

وەزارەتی تەندروستی رووسیا لە ئەمرۆ رایگەیاندووە”دەرمانی “ئەڤیفەڤیر”ی وەک نوێترین و کاریگەرترین چارەسەری بۆ نەخۆشی ڤیرۆسی کۆڕۆنا-کۆڤید19- ئاشكرا كرد”.

هەروەها راشی گەیاندوو كە وەک چارەسەرێکی بنەڕەتی لە پێنج هەرێم کە زۆرترین توشبووی لێیە وەرگیراوە.

ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی رووسیا رایگەیاندووە”دەرمانی پەرەپێدراوی “ئەڤیفەڤیر” بە کاریگەرترین و باشترین چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناساندووە و هەروەها دەشلێت”

ئەم چارەسەرە هۆکاری خێرا چاکبوونەوەی توشبووانە، بەجۆرێک کە ئەو نەخۆشانەی دۆخیان دژوارە تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژ دوای وەرگرتنی ئەو چارەسەرە، پلەی گەرمی لەشیان جێگیر بووە و کۆخە و هەناسە بڕکێیان نەماوە.
هەروەها ئەو وەزارەتەی رووسیا دەشلێت” ئەم چارەسەرە لە ئێستادا بۆ فرۆشتن نیە لە دەرمانخانەکاندا، ئەمەش بە مەبەستی تەرکیزی زیاترە بۆ بەکارهێنان لەسەر تووشبووانی کۆڕۆنا، وە بۆ پاراستنی منداڵ و ئافرەتی دوو گیان لە لێکەوتە نادیارەکانی ئەم حەبە. چونکە هێشتا تەواو زیانە لاوەکیەکانی شیتەڵنەکراوون.
Back to top button