وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بۆ ئاڵ و گۆڕی زیاتری بەندکراوەکان لە گەڵ ئەمریکا ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین

 

عەبباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت ، ئێران بۆ ئاڵ و گۆڕی بەندکراوان لە گەڵ ئەمریکا ئامادەیە و بەردەوامیش دەبێت

 

مووسەوی هاوکات ئاشکرای دەکات ئێران بڕیاری داوە لە بەرانبەر ئازاد کردنی ئێرانییە زیندانی کراوەکان لە ئەمریکا ، بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا ئازاد بکات کە لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدان .

 

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوکات سوپاسی هەموو ئەو وڵات و لایەنانە دەکات ، دەستیان هەبووە لە لێک تێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ئاڵ و گۆڕی زیندانی کراوان بە تایبەت حکومەتی سویسڕا

Back to top button