دەسەڵاتی سیاسی سلێمانی ناوەستێت لە بازرگانی كرد بە خەڵكی سلێمانی

دوای ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی پێشنیاری گۆڕینی پشكنین لە كەرتی حكومەت بۆ كەرتی تایبەت وەك پێشنیار دەخاتە بەردەم وەزارەتی تەندروستی چاودێرانی تەندورستی پێیان وایە ئەو جۆڕە لە داواكاریە بەئیجباری لەسەر داوای یەكێتی بووە، یەكێتی دەیەوێت بازرگانی بە كۆرۆنا و پشكنینی كۆرۆناوە بكات”.

پارێزگاری سلێمانی داوایی كردووە، كە پشكنینی بەپارە بكرێت، لە كەرتی تایبەت چاودێرانی تەندروستی پێیان وایە ئەو داواكاریە لەسەر داوایی یەكێتی بووە، بۆ ئەوەی بازرگانی بە پشكنینی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری سلێماندا بكەن”.

پێشتر چەندین بەرپرسی یەكێتی ئامێری هەناسەدانی دەستكردیان لە نەخۆشخانەكان بردەوە بۆ ماڵەكان و مەزرەعەكانیان ئەمەش لەكاتێكدابوو كە لەتەواوی سلێمانی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد 200 دانەبوو،

د. سەباح هەورامی پێشتر رایگەیاندبوو كە بەهۆی نەمانی ئامێری هەناسەدان هەندێك نەخۆش گیانیان لەدەست داوە”.

Back to top button