وەزیری تەندروستی: 180 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکران
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 180 توشبوی کۆرۆنا دەستنیشانکراون.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا بۆ دووه‌مجار وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، بودجه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دابینكردنی خه‌رجی و پێداویستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان دابینكرد.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕیاریدا خه‌رجی درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كۆرۆنا بگرێته ئه‌ستۆ.
سامان به‌رزنجی ئاشكراشیكرد، ئه‌مڕۆ ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكشاوه و كۆی گشتی 180 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوونه. كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 1891 حاڵه‌ت و له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 559 حاڵه‌ت چاره‌سه‌ر كراوون.
روونیشیكرده‌وه، 1297 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان ماوون و نه‌خۆشخانه‌كان پڕ بوون.