پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیال مەدرید بۆ یاری ئیبار بڵاوکرایەوە

بریارە جارێکی دیکە شەمەندەفەری لیگای ئیسپانیا بەیاری ڕیال بیتیس و سیڤییا دەخرێتەوە گەڕ یانەی ریال مەدریدیش ڕۆژی یەکشەممە یاری دەکات و ڕۆژنامەیەکیش پێکهاتەی پێشبینیکراوی مێرەنگی بۆ ئەو یارییە بڵاوکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە زێدان دەیەوێت بە باشترین پێکهاتەی ڕووبەڕووی یانەی ئیبار ببێتەوە، لەبەر ئەوەی نایەوێت لەو 11 یارییەی ماوە هیچ خاڵێک بە هەدەر بدات، بۆیە پێکهاتەی زیزۆ بۆ ئەو یارییەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەم شێوەیەی خوارەوە پێشبینی لێ دەکرێت.

گۆڵپارێز : تیبۆ کۆرتوا
بەرگریکاران : ڕامۆس ، ڤاران ، کارڤەخال ، میندی
ناوەڕاست : کاسمیرۆ ، ڤاڵڤێردی ، تۆنی کڕۆس
هێرشبردن : ئاسنسیۆ ، هازارد ، بن زیمە

یەدەگەکان : مۆدڕیچ ، ڤاسکوێز ، ڤینیسیۆس ، ڕۆدریگۆ ، ئاریۆلا ، ماریانۆ

Back to top button