جارێکی تر پهیوهندییهكانی نێوان ئهمریكا و توركیا گرژی تێكهوت و دەگەڕێنەوە خاڵی سفر
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سزادانی کارمەندێکی کونسڵخانەی وڵاتەکەی لەلایەن دادگای تورکیاوە رایگەیاند، سزادانی مەتین توبوز، کارمەندی کونسڵخانەی وڵاتەکەمان لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا، دەبێتە مایەی خراپبوونی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و کاریگەریش لەسەر متمانەمان دەکات”.
راشیگەیاند، ئەمریکا دەخوازێت بە زووی سزادانەکەی مەتین توبوز هەڵبووەشێتەوە و کێشە و گرفت بۆ پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیادا دروستنەبێت.
مایک پۆمپیۆ باسی لەوەشکردووە، کە کارمەندی کونسوڵخانەکەیان بۆ ماوەی سێ دەیەیە کاریان لەگەڵدا دەکات و هیچ گومانێکی لەسەر نییە و هەمیشەش هەوڵیداوە هەماهەنگی لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا دروستبکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، دادگای باڵای تورکیا، بە تۆمەتی پەیوەندی بە بزوتنەوەی فەتحوڵا گولەن و دەست هەبوون لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016، سزای هەشت ساڵ و نۆ مانگی بۆ مەتین توبوز، کارمەندی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئیستەنبوڵ دەرکرد.