رووسیا.. ١٨٣ كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌ رووسیا نزیكه‌ی ٩ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون و ١٨٣ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئەمڕۆ هەینی ژووری ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ رووسیا، رایگه‌یاند، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٨ هه‌زار و ٩٨٧ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ رووسیا گه‌یشته‌ ٥١١ هه‌زار و ٤٢٣ كه‌س.

هه‌روه‌ها ١٨٣ حاڵه‌تی مردن تۆمار كراون و ئاماری مردووان هه‌ڵكشا بۆ ٦ هه‌زار و ٧١٥ كه‌س.

به‌ گشتی تا ئێستا له‌ رووسیا ٢٦٩ هه‌زار و ٣٧٠ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و په‌تاكه‌یان په‌ڕاندووه‌.

Back to top button