ھێزەكانی حەشد دابەش دەبن
تا دێت ناكۆكی نێوان سەركردەكانی حەشد توند دەبێت و چاودێرانیش پێیان وایە دابەش بوونەكە ئێستا دیاری داوە
ئێستا ھێزەكانی حەشد دوو بەشن بەشێكیان عێراقی و فرمان لە عەلی سیستانی وەردەگرن و بەشەكەی دیكەش ئێرانی و فرمان لە تارانەوە وەردەگرن
تەنانەت لە كاتی سەردانی مستەفا كازمی بۆ بارەگای سەرەكی ڕێكخراوەكە باڵی ئێرانی لای ڕاست و باڵی عێراقی لای چەپی كازمیان گرتبوو