گێلاس بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی شه‌کره به‌سووده
شاره‌زایانی بواری خۆراک ده‌ڵێن میوه‌ی گێلاس هانده‌ر و هاوکاره له چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی شه‌کره
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینه‌وه پزیشکییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که خواردنی گێلاس سوودی بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و شه‌کره و ته‌نانه‌ت چه‌ندین نه‌خۆشی دیکه ده‌بێت.
گێلاس به‌سووده بۆ نه‌خۆشی شه‌کره له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی شه‌کری تێدا که‌مه و خواردنه‌وه‌ی به شێوازی گیراوه هانده‌ری پاراستن له نه‌خۆشی هه‌وکردنی جومگه‌کان و شیله‌ی گوڵه‌که‌شی ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کۆلیسترۆڵ له خوێندا.