دهۆك : 55 كه‌س له‌ گوندێكدا کەرەنتین دەکرێن

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا چوار تووشبووی کۆرۆنا لە گوندی زیلکا لە سنوری قەزای بەردەڕەش تۆمارکران، لە ئێستادا 56 کەسی دیکە لە دانیشتوان و بەرکەوتوانی توشبوەکان خراونەتە ژێرچاودێرییەوە.

حەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای دهۆك بۆ ده‌زگاكانی گوتی، لە چەند رۆژی رابردودا کەسێك کە دانیشتوویی گوندی زیلکایە لە سنوری قەزای بەردەڕەش سەردانی نەخۆشخانەی کردوە و نیشانەی تووشبوون بە کۆرۆنای تێدابووە، بەڵام بەر لە دەرچوونی پشکنینەکان گەڕاوەتەوە ماڵەوه‌، ئێستاشدا 55 کەسی دیکە لە دانیشتوان و بەرکەوتوانی تووشبووەکان خراونەتە ژێرچاودێری پزیشکییەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆك لەبارەی دەنگۆی کەرەنتینەکردنی گوندەکەش رایگه‌یاندووه‌، هەرچەندە تائێستاش نازانن سەرچاوە و هۆکاری یەکەم توشبوی گوندی زیلکا چیە، بەڵام تائێستا بڕیاری کەرەنتینەکردنی گوندەکە نەدراوە و تیمە تەندروستییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر لە گوندەکەدا.

Back to top button