وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: چه‌ندین تونێل له ناوچه جیاجیاكان دروستده‌كه‌ین
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند، له پرۆژهماندا هه‌یه كه چه‌ندین تونێل له ناوچه جیاجیاكان دروستبكه‌ین، به‌تایبه‌ت له ده‌ربه‌ندیخان و پێنجوێن و چیای مه‌تین.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌یان هه‌یه كه چه‌ندین تونێل له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ین، به‌تایبه‌ت تونێلێك له ده‌ربه‌ندیخان، تونێلێك له پێنجوێن له‌به‌رده‌ستدایه، هاوكات تونێلێكی دیكه‌ش له چیای مه‌تین جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و تونێلانه‌ی كه تا ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن وتی: “خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ توانرا پڕۆژه‌ی تونێلی پیرمام به ڕوی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه، له‌ئێستاشدا كاركردن له پرۆژه‌ی تونێلی شه‌قڵاوه و هه‌ریر به‌رده‌وامه”.