ئەنجامی 100 پشکنینی کۆرۆنا لە کۆیە راگەیەندرا
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، ئەنجامی 100 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆیە دەرچووە و سەرجەمیان پاك بون.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی 60 پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ناو قەزای کۆیە کە ئەم بەیانیە ئاشکرا بوو، ھەمویان نێگەتیڤ (پاك) دەرچوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروها سەرجەم پشکنینەکانی ناحیەی تەق تەق کە 40 سامپڵ بو، بەھەمانشێوە نێگەتیڤ بوون و خاڵی بون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.