لە ماوەی یەک مانگ و نیودا بە دەیان تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوو لە هەلێر دەستی بەسەردا گیراوە
هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێرلە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە ماوەی مانگ و نیوێکدا توانیویانە دەست بە سەر زیاتر لە ٩٠ تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوودا بگرن کە بازرگانان ویستوویانە دەرخواردی هاوولاتیانی بدەن
هەر لە مبارەوە بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر گوتی : تەندروستی مرۆڤ لەهەموو شتێک گرنگترە و هەستیارە بەلای ئێمەوە، بۆیە هەر کاڵایەک کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر تەندروستی دەستی بەسەردا دەگرین و لەناوی دەبەین ، جا ئەو بازرگانە هەرکەس بێت بە پێی یاسا سزا دەدرێت .
لە درێژەدا باس لە هەماهەنگی نێوان چاودێری ئابووری و ئاسایشی هەولێر دەکات کە چۆن توانیویانە لە ماوەیەکی کورتدا جیا لەو ٩٠ تۆن کاڵا بە سەر چووە دەست بە سەر ١٠ تۆن مادەی پاککەرەوەدا بگرن .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا روولە هاووڵاتیان دەکات کە دەتوان لەئەگەری بوونی هەر کاڵایەکی بەسەرچوو پەیوەندیان پێوەبکەن بە ژمارە (٠٧٥٠٨٩١٨٤٨٩).
لە کۆتاییدا باس لە جۆری سزاکان دەکات و دەڵێت ، جۆری سزاکانیش ئەگەر یەکەم جاربێت وەک خاوەنی ئەو کۆمپانیایە سزایی دارایی دەدرێت و بەڵێننامەی لێ وەردەگیرێت، لەکاتی دووبارەبوونەوەی سزای دارایی توندتر دەدرێت و ڕەوانەی دادگا دەکرێت.