جبوری نەکراوەتە پارێزگاری کەرکوک
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە راکان جبوری بە فەرمی کرابێتە پاریزگاری کەرکوک .
لەمبارەوە شاخەوان عەبدوڵلا ئهندامى پێشووى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .
لە روونکردنەوەکەدا شاخەوان عەبدوڵلا ڕایگەیاندووە لە دوای ئەوەی دەنگۆیەک لە بارەی راکان جبوری بڵاو کرایەوە کە گۆیا کراوەتە پاڕیزگاری کەرکوک ، پێوەندییان بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە و ئەوانیش ئەوهەواڵەیان ڕەت کردۆتەوە .
شاخەوان عەبدوڵلا هاوکات ئاماژە بەوە دەکات هیچ کات ڕاکان جبوریان وەک پارێزگاری بە وەکالەتیش قەبووڵ نەکردووەو هەموو فەرمانەکانی بە نایاسایی دەزانن