وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات دەست بە کار دەکاتەوە

 

 

حوسێن حەمەد لە لێداونێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکەوێتە کار و رۆژانە ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت .

 

 

هاوکات باس لەوە دەکات لە ئێستادا : تیمێكی كۆریایی سەرپەرشتی دروستكردنی وێستگەی ھەڵمی خەبات دەكەن، كە ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و وێستگەكەش تەواو بووە، وا بڕیارە ٢٠ مانگ بکەوێتە کار .

لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاوات لەو وێستگەیەوە گوتی پێدانی کارەبای نشتیمانی لەم هاوینەدا زیاد دەکرێت .

Back to top button