بارزانی لەگەڵ سەرجەم كۆنسوڵەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

خواكوڕك

سەرچاوەیەك لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەخواكوڕكی راگەیاند مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە، وابڕیارە لەگەڵ سەرجەم کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەخواكوڕكی راگەیاند تەوەری گفتوگۆی بارزانی و كۆنسوڵەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر سێ تەوەر دەبێت كە راستەوخۆ لەگەڵ كۆی كۆنسوڵەكانی وڵاتان باس دەكرێت، ئەوش شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و پرسی سەربەخۆی كوردستان دەبێت.

شایانی باسە پێشتر له‌گه‌ڵ گۆڤارى ” سه‌وتول ئومه‌”ـى میسڕى هێمن هەورامی رایگەیاندبوو ده‌وڵه‌تى كوردستان به‌م نزیكانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەسەر كۆمەڵێكی تەوەری تایبەت بە قەیرانی سیاسی و دارایی و دۆخی هەرێمی كوردستان و پرسی سەربەخۆی كوردستان و كۆمەڵێك خاڵ هاوبەشیان كردووە.

 

Back to top button