کەلار : چەندین تووشبوو بە کۆرۆنا چاک بوونەوە
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان ئاشکرای دەکات ، ئەمڕۆ شەممە ١٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوەتەوە .
د. هاوار وشیار هاوکات ڕایدەگەیەنێت ، بۆ دڵنیایی لە سەلامەتی تووشبووان دوو جار پشکنینیان بۆ کراوەو دەرئەنجامەکەی نێگەتیف دەرچووە .