ئەمساڵ کۆمپانیاکانی نەوت زیانێکی زۆر گەورەیان بەردەکەوێت
ئاژانسی فیچ بۆریزبەندیکردن لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات ، بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی کۆمپانیاکانی دۆزینەوەی نەوت و گاز بە رێژەیەکی بەرچاو زیان دەکەن .
ئەو ئاژانسە باس لەوە دەکات ئەمساڵ کۆمپانیاکانی دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە جیهان، 1.8 تریلیۆن دۆلار لە داهاتەکانیان کەمببێتەوە
لە بەشێکی تری ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، زۆر جار هەڵکشان و داکشانی نەوت ڕۆلێ هەبووە لە سەر ئەو کۆماپانیایانە ، بەڵام دابەزینی دوور لەچاوەڕوانی نەوت لە ئەمساڵدا بە پێی یاسا زیانێکی زۆریان پێدەگەیەنێت ، چوونکە فرۆشیاران لە بەرانبەر فرۆشی نەوت پارە ڕادەستی ئەو کۆمپانیایانە دەکەن .