یەک هەزار و ١٨٠ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە عێراق و کوردستان ١١٨٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .
٥٣ کەس مردوون و ٦٤٧ کەسیش چاک بوونەتەوە .
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 325 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە هەزار و 180 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
هاوکات باس لەوە دەکات ، زۆرینەی تووشبووەكان دانیشتووی بەغدان .
ئاماری شارەکانی تریش بریتین لە ، ڕوسافە 142 كەس و كەرخ 246 كەس و شاری پزیشكی109 كەس بوون و لە سلێمانی 82 و هەولێر 20 و دهۆك 14 و كەركوك 47 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 647 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 35 كەسیش لە كەركوك لە هەولێر 30 كەس و لە دهۆك 6 كەس چاكبوونەتەوە.