پارەی چاک کردنەوەی کارگەی ئۆکسیجەنی سلێمانی لە لایەن حکومەتەوە تەرخان کراوە

 

 

لە دوای ئەوەی هەندێک لایەن بانگەشەی چەواشەکاریان دەست پێکرد کە گۆیا لە لایەن کەسانێکی خێر خوازەوە پارە بۆ چاک کردنەوەی کارگەی ئۆکسیجەنی سلێمانی تەرخان کراوە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەڵگە هەموو دەنگۆکان ڕەت دەکاتەوە .

لە نامەیەکدا کە بۆ بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی ناردراوە و واژووی ئاوات جەناب نوری ، وەزیری دارایی وئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەرە بە رێکەوتی ١١/٦ /٢٠٢٠ ، ڕەزامەندی دراوە بۆ ئەوەی ( بیست وشەش ملیۆن و سێسەت و پەنجا هەزار دینار ) بۆ چاک کردنەوەی کارگەی ئۆکسیجەنی پزیشکی سنووری سلێمانی خەرج بکرێت .

Back to top button