خوشکی کیم جۆن ئون هەرەشەی هەڵگیرسانی شەڕ لە کۆریای باشور دەکات
کیم یۆ جۆنگ، بەڕیوەبەری لیژنەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کۆریا و خوشکی کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکور، هەرەشەئ شەڕ لە کۆریای باشور دەکات و دەڵێت، بەمزوانە هەنگاوی داهاتو لە دژی دەگرینەبەر.
لە بەیاننامەیەیدا کە لە تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆریای باکوور بڵاوکرایەوە ئەمرۆ شەممە کیم یۆ جونگ وتی، وابزانم ئێستا پەیوەندیەکانی نێوان کۆریای باکور-باشور گەشتوەتە بنبەست و کاتی لێکترازانی یەکجاریە، بەمزوانە هەنگاوی داهاتوو دەگرینە بەر.
وتیشی”لەچوارچیوەی ئەو دەسەڵاتانەی سەرکردەی باڵا و حزبەکەم پێیداوم فەرمان بە سوپای پیۆن یانگ دەکەم هێرش بکەنە سەر سیئۆل.
ماوەی چەند رۆژێکە کۆریای باکوور هێرشدەکاتە سەر کۆریای باشوور و هەڕەشەی داخستنی نوسینگەی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکات، تا رێگری لە ناردنی ئەو بڵاوکراوانە بگرێت کە داوا لە هاوڵاتیانی پیۆنگ یانگ دەکەن کە شۆڕش ئەنجامبدەن.