راوێژكارە مەترسیدارەكی قاسم سولێمانی بووە بالیۆزی ئێران لە عێراق

خواكوڕك

ماڵپەری عەسر ئێرانی لەهەواڵێكدا بڵاویكردەوە، كە راوێژكاری بالای قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسداران وەك باڵیۆزی نوێی خۆی دەستنیشان كرد لە عێراق.

ئەو ماڵپەرە ئاشكرای كرد كە ژه‌نه‌راڵ ئيره‌ج مه‌سجدى له‌ جێگه‌ى حه‌سه‌ن دانايى فه‌ڕ وه‌ك باڵيۆزى نوێى خۆى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئێران جه‌واد توك ئابادى له‌ جێگه‌ى محه‌ممه‌د ره‌زا ره‌ئوف شيبانى وه‌ك باڵيۆزى نوێى خۆى له‌ ديمه‌شق دياركرد.

شایانی باسە مه‌سجدى، وه‌ك راوێژكارى باڵاى قاسم سوله‌يمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسداران كاريكردووه‌.

 

Back to top button