وەزارەتی تەندروستی عێراق : له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 1180 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، 1180 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1180 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران و 53 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، 647 كەسیش چاكبوونەتەوە، كۆی تووشبووانیش 18950 كەسن.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانیش كۆی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە زیاتر لە دوو هەزار كەس.

Back to top button