دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هه‌ولێر گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەولێر گیانیان لەدەستدا.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.

دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 لە پارێزگای ھەولێر، پیاوێك تەمەن ٧١ ساڵ دانیشتووی کەسنەزان و ئافرەتێك تەمەن ٧٠ ساڵ دانیشتووی قەزای چۆمان گیانیان لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی

١٤ حوزەیران ٢٠٢٠

Back to top button