وەزیری دەرەوەی کوێت كهیشته بهغدا و لهگهڵ وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدهبێتهوه
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کوێت سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە، ئەحمەد ناسر ئەلسەباح، وەزیری دەرەوەی کوێت بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە ئەحمەد ناسر ئەلسەباح کردووە و لە کۆبوونەوەیەکدا، پەیوەندییەکانی بەغدا و کوێتیان تاوتوێ کردووە.