بەهۆی لێدوانی خوشکێکی کیم جۆن ئون کۆریای باشور کۆبونەوەیەکی بەپەلە سازدەکات

ئەمرۆ بەهۆی لێدوانی خوشکێکی کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور، ئەنجومەنی ئاسایشی کۆریای باشور کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمرۆ یه‌ك شەممە لیژنەی هەمیشەیی لەئەنجومەنی ئاسایشی کۆریای باشوور کۆبونەوەیەکی بەپەلەی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتەکەیان ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی کیم یو جونگی خوشکی سەرۆکی کۆریای باکور لێدوانێکی لەبارەی جیابونەوەی تەواوەتی هەردوو کۆریا پێشکەشکردبوو.

ئەوەش دوای ئەوەی خوشکی کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، پێدەچێت ئێستا کاتی جوابونەوەی هەردوو کۆریا بێت.

Back to top button