عەبدولڵا كوێخا موبارەك هێرش دەكاتە سەر سۆران عومەر و عەلی حمە ساڵح

خواكوڕك
 
لە پۆستێكی دا عەبدولڵا كوێخا موبارەك ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، باس لە بەرەی جیاواز دەكات و بەناراستەوخۆ هێرش دەكاتە سەر سۆران عومەر و عەلی حمە ساڵح دەلێت بەرەیەک لە پێناوی بەدەست ھێنانی لایکی زۆر، ھەموو درۆیەک دەکەن.
 
ئەو ئەندامی جیڤانی گۆڕان دەشلێت، لەم ھەرێمی کوردستانەی ئێمە سێ بەرە دروستبووە بەرەیەک لە پێناوی پارە و دەسەڵات، ھەموو کارێکی قێزەون دەکەن. بەرەیەک لە پێناوی خۆ دەرخستن و سەرنج ڕاکێشانی خەڵک، ھەموو کارێکی باش و خەراپ دەکەن، بەرەیەک لە پێناوی بەدەست ھێنانی لایکی زۆر، ھەموو درۆیەک دەکەن، بە ھەرسێ بەرەکە قوڕمان کردووە بە سەر ھەژارانی ئەم ھەرێمەدا.
 
ئەم پۆستە لەكاتێكدایە كە سۆران عومەر و عەلی حمە ساڵح پێشتر لە پازگەی پردێ لەلایان ئاسایشی هەولێرەوە رێگریان لێكرا، بەوتەی عەلی حمە ساڵح سۆران عومەر دەمانچەی راكێشا بەرووی ئاسایشدا.
 
پێشتر دلشاد شەهاب ئەندامی دانووستاندكاری پارتی لەسەر ئەو پرسە گوتی ئەمی لە بازگەی پردێ روویدا لەبەرامبەر ئەو دوو ئەندام پەرلەمانە، گوتی ئەمە بە مەزندەی ئێمە بۆ خودەرخستن و خۆ بەپاڵاوان كردنە، پێشتریش بەرپرسی ئاسایشی هەولێر هەمان قسەی دڵشاد شەهابی كرد، كە ئەم رووداوە هیچ فەرمانێكی سیاسی و ئەمنی نیە، بەڵكو ئەمە تەنها بۆ خۆدەرخستنی ئەو دوو پەرلەمانتارە بووە بۆئەوەی لەشاشەكانەوە دەركەون.
Back to top button