هێمن هەورامی: كاتی راگه‌یاندنی دەوڵەتی كوردی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى رایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان زۆر نزیك بووه‌ته‌وه و هه‌ر ده‌بێت ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام ده‌بێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقیدا، سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نرێت”.
هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وی پارتی دیموكرتی كوردستان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (سه‌وتولئومه)ـی میسری چه‌ند نهێنیه‌ك له باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و دواین پێشهاته‌كان ئاشكرا ده‌كات.
هه‌ورامی له دیمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت، هه‌موو كات كوردستان سه‌ربه‌خۆیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته جیاجیاكانی عێراق كردووه و هیچ كاتێك و له‌وه‌ته‌ی عێراق دامه‌زراوه به‌شێك نه‌بووه له‌و وڵاته.
هێمن هه‌ورامی كه‌به‌كه‌سێكی نزیكیش له خودی سه‌رۆكی هه‌رێم ناسراوه، رایده‌گه‌ینێت، “كورد نایه‌وێت به‌شێك بێت له‌و دۆخه خراپه به‌غدا و به‌شێك بن له داهاتوویه‌كی نادیار، چونكه داهاتووى عێراقی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌ت دواى به‌یاساكردنى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌نجوومه‌نى عه‌شیره‌ته‌كان و په‌یوه‌ندییه خراپه‌كانى نێوان سونه و شیعه، داهاتوویه‌كی باش نابێت و كورد ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ى لێببڕێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شڵێت، “كوردستان به‌شێك نه‌بووه له عێراق تا جیا ببێته‌وه مافى چاره‌ى خۆنووسین، مافى هه‌موو گه‌لێكه، كاتێك له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ڕابردوو كوردیان ناچار كرد له‌گه‌ڵ عێراق بێت یان توركیا، عێراقی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا 2003 كورد به‌ده‌ست حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان ده‌یناڵاند، كه ته‌نها به‌شى كۆمه‌ڵكوژى و ئه‌نفال و كیمیابارانكردن بوو، دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عسیش”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “بارزانى و تاڵه‌بانى چوونه به‌غدا به‌هیواى ئه‌وه‌ى عێراقێكى دیموكراسى فره‌یی دابمه‌زرێت، به‌ڵام دواى 14 ساڵ چیمان له عێراقی نوێ ده‌ستكه‌وت، تائێستاش 46 ماده‌ى ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراون، ماده‌ى 140ى پشتگوێ خرا، تائێستاش جارێك پشكى خۆمان له سامانى ده‌وڵه‌ت وه‌ك پێویست وه‌رنه‌گرتووه”.
هه‌ورامی له‌باره‌ی دۆخی ناوه‌خۆی كوردستانه‌وه به هه‌فته‌نامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، “بارودۆخى نموونه‌یی له‌هیچ كوێ جیهاندا بوونى نییه، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕَێشی بكه‌ین هیچمان ده‌ست ناكه‌وێت، سه‌ربه‌خۆیی له قوتوونراو بوونى نییه تا هاورده‌ى بكه‌ین، بارودۆخى ئابوورى نموونه‌یی نییه، یه‌كگرتنى نێوان حزبه كوردستانییه‌كان نموونه‌یی نییه، بارودۆخى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیش نموونه‌یی نییه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌بێت، ئه‌ى كه‌ى؟ با گریمانه بكه‌ین دواى چه‌ند ساڵێك كێ گره‌نتى ئه‌وه ده‌دات كه كورد ڕازی بكات به‌وه‌ى بارودۆخى ناوخۆیی و هه‌رێمى نموونه‌ییه، ئه‌وه‌ى لێی دترسین ئه‌وه‌یه بارودۆخه‌كه تا دێت خراپتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مافى چاره‌ى خۆنووسین ڕانه‌گه‌یه‌نین. بۆ نموونه كاتێك ئه‌مریكا سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند، ته‌نها 30%ى ویلایه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدا بوون، یه‌كگرتوویی ناوخۆى بوونى نه‌بوو”.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، “كه مه‌سه‌له ئه‌وه نییه گڵۆپی سه‌وز یان سوور هه‌ڵكراوه، به‌ڵكو مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه كه له مێژووى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، به‌تایبه‌ت كورد له عێراق، یه‌كه‌م جاره له یاریی سیاسی‌دا به‌شدار ده‌بێت و ده‌بێته به‌شێك له گۆڕه‌پانى سیاسی، له بیسته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو یارییان به كورد ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا كورد خۆى یاریچییه، بۆیه ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا كاتێك ده‌بینن كورد یاریزانێكى بنه‌ڕه‌تییه له نه‌هێشتنى تیرۆ و به‌شداره له هه‌موو لایه‌نه سه‌ربازى و زانیارییه‌كان و له‌هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ له‌خۆگرتنى ئاواره‌كان، كاتێك ده‌بینن هه‌موو ئاینزاكان و پێكهاته‌كان له كوردستاندا به ئاشتی ده‌ژین، ئه‌وكات هه‌رێمى كوردستان وه‌كو هاوپه‌یمانێك ده‌بینن كه ده‌كرێت له ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیرى وه‌كو خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پشتى پێببه‌سترێت، چونكه سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لیبیا وڵاتى شكستخواردوون، ناوچه‌كانى دیكه‌ش كاریگه‌رى ئه‌و شكسته‌یان به‌ركه‌وتووه.
هه‌ورامى ده‌شڵێت :” ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا گڵۆپی سه‌وزیان هه‌ڵنه‌كردووه بۆمان، به‌ڵام گڵۆپی سووریشیان هه‌ڵنه‌كردووه، دانپێنانیش بۆ هیچ وڵاتێك پێش ڕاگایه‌ندانى وڵاته‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو دواى ڕاگه‌یاندنه، هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بێته وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام كه‌ى و چۆن، ده‌ڵێین ئێستا، به‌ڵام دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و گوتوێژ له‌گه‌ڵ برایانمان له‌عێراق، كه ده‌ڵێین ئێستا، مه‌به‌ستمان له “سبه‌ینێ” یان مانگێكى دیكه و دوو مانگى دیكه نییه، ئێمه ده‌ستمان كردووه به گوتوێژ، هیوادارین بگه‌ین به ئه‌نجامى باش و ئه‌گه‌ریش نه‌گه‌شتین، ئه‌وكات ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لاى گه‌لى كورد و پرسیار ده‌كه‌ین و گه‌ل خۆى بڕیار ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستى به‌یه‌كگرتووی حزبه‌كانى كوردستان هه‌یه، چونكه حزبى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا، نییه”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هیچ كوردێك نیه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت، به‌ڵام جیاوازى سیاسی هه‌یه، گوتیشی :” ده‌وڵه‌تى كوردستان، مه‌بستمان هه‌رێمى كوردستانه ، نه‌ك كوردستانى گه‌وره، چونكه به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان سه‌ركرده و كلتوورى جیاوازیان هه‌یه”.