سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای گەڕانەوەی پیشمەرگە دەکات بۆ سنوورەکانی خانەقین

 

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وێرای ئاراستە کردنی پرسەو سەرەخۆشی بۆ بنەمالەی شەهیدانی شەوی رابردووی سنووری خانەقین ،داوا دەکات لە پێنا و پاراستنی سەروگیانی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە ، پێویسته‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق، سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە و سەروماڵی هەموو هاووڵاتییانی ناوچەکە بپارێزن

 

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

 

“بەداخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستان بۆ سەر گوندەکانی دارا و مێخاس سەر بە قەزای خانەقین ژمارەیەک خوشک وبرای کاکەیی شەهید بوون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەکەین و خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 

ئێمە لە کاتێکدا زۆر لە دۆخی ناسەقامگیریی ئەو ناوچانە نیگەرانین، لە هەمانکاتدا جەخت لە میکانیزمی ھاوکاریی ئەمنیی  حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و گرنگیی هەبوونی هێزی پێشمەرگە  لەو ناوچانە دەکەینەوە بۆ ئەوەی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق، سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە و سەروماڵی هەموو هاووڵاتییانی ناوچەکە بپارێزن.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

2020/6/14”

Back to top button