14 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دهۆك چاك بوونه‌وه
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی پاریزگای دهۆک لە ڕاگەیاندراوێکدا چاک بوونەوەی ژمارەیەک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت .
لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە 14 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سنووری ئه‌و پارێزگایه چاک بوونەتەوە
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، “8 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا “covid-19″ كه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوون، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان، ده‌ركه‌وت كه به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماله‌وه كرانه‌وه”..
به‌مه‌ش تا ئێستا ژماره‌ی كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی له پارێزگای دهۆك به ته‌واوه‌تی چاك بوونه‌ته‌وه، گه‌یشته 72 كه‌س و 61 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه ماون.