د.سەباح هەورامی: لە سلێمانی 50 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و لەدوو هەفتەی داهاتوو كارەسات روودەدات لە سلێمانی

د. سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشكرا دەكات، كە لە سلێمانی زیاتر لە 50 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، بەڵام رێژەی تووشبوانی كۆرۆنا ئەوانەی كە تۆمار كراوە، نیشانەیان هەیە”.

د. سەباح هەورامی هەروەها دەشلێت، لەسلێمانی دكتۆر هەیە، راپۆرتی پزیشكی هێناوە بۆ ئەوەی نەچێتە نێو نەخۆشخانەكان و لەكاتێكدا چەندین ساڵە مووچە لە حكومەت وەردەگرێت و خۆی دەدزێتەوە، لە ئێستادا”.

هەروەها د. سەباح هەورامی دەشلێت، لە سلێمانی پاش دوو هەفتەی تر كارەسات روودەدات، دەلێت، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بایكۆتیان كردووە و دۆخی ناوەخۆی سلێمانی لە كارەساتدایە”.

 

Back to top button