پێشنیارێكی عێراق و سعودیا، نرخی نه‌وت له 65 دۆلار نزیك ده‌كاته‌وه
خواكوڕك
رێكه‌وتنی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له مانگی 11ـی 2016 هۆكارێك بوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ سه‌رووی 50 دۆلار، له ئێستاشدا عێراق و سعودیا پێشنیاریان كردووه ئه‌م پرۆژه‌یه فراوان بكرێت و وڵاتانی دیكه‌ش بێنه نێو رێكه‌وتنه‌كه.
به پێ رێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی پار، بڕی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی ئۆپیك كه ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا كه‌مكرایه‌وه بۆ ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت له ڕۆژانك، و هه‌ر وڵاتێك به‌پێی ئاستی به‌رهه‌مه‌كه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌مكرده‌وه جگه‌له وڵاتی ئێران.
بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئێران و گه‌مارۆی ئابووری ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوو، رێگه‌یدا به‌و وڵاته ئاستی به‌رهه‌مهێنانی تا سنووری 4 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه، به‌ڵام له ئێستادا پێشنیاره‌كه‌ی هه‌ریه‌كه له عێراق و سعودیا، ئێران و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.
جەبار عەلی لوەیبی وەزیری نەوتی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئێران و وڵاتانی دیكه هاوكاری پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی ولاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌به‌رچاو بگرن، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا نرخی نه‌وت ده‌گاته سه‌رووی 65 دۆلار، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك.