تەندروستی هەرێم: لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا پێنج کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەش پێنج کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروست هەرێم، لەماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا، 206 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.
راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری
ژمارە (١١٠)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٥٠٧٠) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٨٥٤) هاووڵاتی لە (٣٦) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٦٦) لە هەولێر، (١٧) لە سلێمانی، (١٥٧١) لە دهۆك. وە (١٣٢١٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٢٢) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٣٨٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٩٣٠) هەولێر، (٨٤٣) سلێمانی، (٤٧٣) دهۆك، (٢٠) هەڵەبجە،(٧٦) گەرمیان، (٤٧) راپەڕین.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (١٠٣٧٦٤)
3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٥) گیان لەدەستدان، (٢٠٦) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (٢) گیان لەدەستدان، (٣٧) تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (فەرمانبەران، جیهان سیتی، ڕۆشنبیری، تەیراوە، ئازادی، هەولێری نوێ، گوڵان، ڕاستی، ئایندە ٢، MRF)، کۆمەڵگای بنەسلاوە، کۆمەڵگای پیرزین، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.
• پارێزگای سلێمانی (٣) گیان لەدەستدان، (١٦٣) تووشبوو بەم شێوەیە:
ناو شاری سلێمانی (٣) گیان لەدەستدان و (١٣١) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، عەربەت، وارماوە، سوسێ، قەزای پێنجوێن، ناحیەی بازیان، پارێزگای کەرکوك، پارێزگای بەغداد.
دەڤەری گەرمیان (١٤) تووشبوو: دانیشتووی قەزای کەلار گەڕەکەکانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری کۆن، گازینۆ، نەورۆز، بنگرد)، خانەقین
دەڤەری ڕاپەڕین (١٨) تووشبوو: دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ گەڕەکەکانی (ئاشتی، ڕاپەڕین، شەهیدان)، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی بێتواتە.
• پارێزگای هەڵەبجە (٦) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و خوڕماڵ.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٢٣٠٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤٧) مردن هەیە و (١٠١٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١٢٤٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ حوزەیران ٢٠٢٠