ته‌ندروستی عێراق.. (1259) حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، لە ماوەى (24) کاتژمێرى رابردوودا (1259) حاڵەتى توشبوون و (58) گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوى رۆژانەیدا ئەمڕۆ (14/6/2020) وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق توشبوونى (1259) کەسى دیکەى بە ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ راگەیاند.

تەندروستى عێراق گیان لەدەستدانى (58) توشبووى دیکەشى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد، ئەو توشبووانەى گیانیان لەدەستداوە (29) کەسیان لە بەغدا و (4) لە پارێزگاى سلێمانى و دووانیش لە کەرکوک بوون و ئەوانى دیکەش لە پارێزگاکان ناوەڕاست و خواروى عێراق بوون.

Back to top button