به‌همه‌ن كاكە عه‌بدوڵا : وەڵامێكی جەرگبڕی بڵیسەی جەبار فەرمان ده‌داته‌وه
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی داوا ده‌كات خانه‌قین پارێزراو بێ، به‌ڵام بیری چووه‌ته‌وه كه خانه‌قین به‌هۆی خیانه‌تی تاقمێكی ناو یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كاره‌ساتی به‌سه‌ر هاتووه.
هاوكاتی خراپتربوونی ره‌وشی ئه‌منی له ناوچه كوردستانییه‌كان و بۆشایی ته‌ناهیی له‌و شوێنانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی لێیه، شه‌وی ڕابردوو تیرۆرستان هێرشیان كرده سه‌ر دوو گوندی كاكه‌یی نشین له خانه‌قین.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان له‌باره‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ی تیرۆرستان پۆستێكی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نه‌پاراستنی ئه‌و ناوچانه ده‌خاته ئه‌ستۆی پارتی. بڵێسه بیری چووه‌ته‌وه كه ئه‌و ناوچانه له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ی تاقمێكی ناو یه‌كێتی وای به‌سه‌ر هاتووه و كاره‌ساتی لێ ڕوو ده‌دات.
لە بەرامبەردا به‌همه‌ن كاكە عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسۆنى پارتى ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر برایانى كاكه‌یى هات له ناوچه‌ى مێخاسی سنووری خانه‌قین، كارێكى تیرۆرستىی قێزه‌ونه و به‌رپرسیارى یه‌كه‌م له‌م كاره حكوومه‌تى عێراقییه.
كاكە عه‌بدوڵا ئەوەشی ئاشكرا كرد. كە سەرجەم ئەم دۆخەی لەم ناوچانە هەیە و ئەو خەڵكانەی زەرەرمەندیش دەبن، بەرئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ن كە تاقمێكی نێو یەكێتی هەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانی خستە ژێر دەستی حەشدی شەعبی و ”ئێستاش حەشدی شەعبی ئەو ناوچانەی پێ ناپارێزرێت.
بەهمەن كاكە عەبدوڵا دەڵێت: دەبوایە بڵێسە جەبار و ئه‌و براده‌رانه‌ى باسى مێخاس ده‌كه‌ن، بیانگوتایە با مێخاسیش به ده‌ردى كه‌ركووك و خورماتوو نه‌چێت و خه‌ڵكه‌كه‌ى نه‌كوژرێن و ئاواره نه‌بن، نه‌ك شنگال.
جەختیشی كردەوە: ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه خۆ خه‌تاى پارتى نییه، بەڵكوو خیانه‌ته‌كه‌ى تاقمێكی یه‌كێتییه كه له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 كردیان و شاره‌كه‌یان فرۆشت“.