ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوكردهوه
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان، لە سنوری پارێزگای هەولێر (121) شوێن داخران.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمرۆ یەکشەممە لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسنووری هەر(10) قایمقامییەتەکەی پارێزگای هەولێر (121) شوێن داخران.
ئەوەش هاتوە، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی و پاراستنی هاوڵاتییان و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتییان و کاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامک و دەستکێش ببەستن، تاوەکو بەهەموومان تەندروستی و سەلامەتی شارەکەمان ببپارێزین